ئازادکردنی رفێندراو
plus4
پێش ساڵێک

کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی کەرکوک رزگارکردنی ئەو سەرمایەدارەی راگەیاند کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لەگەڕەکی شۆراوی باکوری شارەکە رفێندرا.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیس، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و ئەمنی کەرکوک توانیویانە ناسنامەی ئەندامانی ئەو باندە ئاشکرابکەن کە تاوانی رفاندنەکەیان ئەنجامداوە و دواتر لەئۆپراسیۆنێکدا دەستگیرکراون و رفێنراوەکەشیان رزگارکردووە.

دەشڵێت، دەستگیرکراوەکان خەڵکی هەردوو گەڕەکی ( واحد حزیران و واستی ) بون و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و چەک و ئامێری پەیوەندی لاسلکیدا گیراوە کە لە تاوانەکەدا بەکارهێنراوە.