police
plus4
پێش ساڵێک

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن کەسێکەوە بنکەی پۆلیسی رەحیماوا ئاگادارکراوەتەوە کە برایەکی بێ سەروشوێنە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: پۆلیس چونەتە گەڕەکی شۆراو، بینیویانە ئۆتۆمبێلەکەی بەدووری 300 مەتر لەماڵی خۆیان بەجێهێڵدراوەو کەسیش نازانێت شۆفێرەکە کێ بردووێتی و بۆ کوێ یا چی رویداوە.

وتیشی، چاوەڕێ دەکەین چوار کاتژمێر تێپەڕێت تاوەکو دادوەر فەرمان بدات لەبارەی دۆسییەکەیەوە و براکەشی لەپێش دادوەر وەک هەواڵدەر ئامادە دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە زانیاری پەیجە نەناسراوەکانی سۆشیال میدیای رەتیکردەوە کە باس لەهەڵاتنی رفێندراوێک دەکەن