PLUS4
پێش ساڵێک
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەبەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت: هیچ هێرشێکی چەکداری لە گەڕەکی (ساحە تەیاران ) روینەداوە و ئەوەی هەیە کارمەندێک پۆلیس کە ئێستا لەماڵەوەیە لەگەڵ ماڵی خەزورانی بوە بە دەمەقاڵەی و هیچ زیانێکی بەر نەکەوتووە.
دەشڵێت: ئەوانەی ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە ئەجیندەیان لەپشتەوەیە و نامانەوێت هەر وەڵامیشیان بەینەوە.
پۆلیسی کەرکوک داوا لەمیدیاکارەکان دەکات بەدواداچون بۆ راستی زانیارییەکان بکەن پێش بڵاوکردنەوەی