bazga
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای داخستنی رێگە و هەڕەشەی جوتیارانی ناوچەی داوێی قەزای خورماتوو، سوپای عێراق وەڵامی دانەوەو لەبەرانبەر کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکانیان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، بریتین لە:

 

- رۆژانە ڕێگە دەدرێت جوتیارانی ناوچەکە سێ بەرمیل گاز لەقەزای خورماتووە بەرنە ناوچەکەیان کە پێشتر رێگری لێدەکرا.

 

- رێگە دەدرێت جوتیاران رۆژانە 20 سەر ئاژەڵ بەرنە سەنتەری خورماتوو کە پێشتر بازگەکانی سوپا قەدەغەیانکردبوو.

 

- هیچ جوتیارێک لەبەرانبەر هیچ کارێکدا سەرانە نەداتە بازگەکان.

 

- لەمەودوا جوتیارانی ناوچەکە دەتوانن بەرھەمەکانی دانەوێڵە بەبێ هیچ گرفتێک بەرنە خورماتوو یا لە سایلۆ ساغی بکەنەوە.

 

سەرچاوە/ هۆزان جاسم