plus4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هۆشداری دەدات و دەڵێت: " هەر جۆرە سیاسەتێکی جیاکاری لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان مایەی قبوڵکردن نیین."
هۆشدارییەکەی ئاسۆ مامەند لەمیانی سەرپەرشتی کۆبونەوەی دەوری سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدین هات کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، و سەرکردایەتیی، و لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین ئامادەی بوون.
بەپێی راگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی لەکەرکوک، ئاسۆ مامەند تەئکدیکردووەتەوە کە یەکێتی بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر خواست و مافەکانی کوردانی ناوچە جێناکۆکەکان ناکات، و ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێکە، بۆ ئەو مەبەستەیش هەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکان دەگرێتەبەر ، و رێگە بە کەس نادەن مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان لەم ناوچانە پێشێل بکات.