کارەبای کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری پێشووی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک و دوو فەرمانبەری بەتۆمەتی دزیکردن و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەستگیرکراون.

رونشیکردەوە، هەرسێکیان بەرپرس بونە لە وەرگرتنی پارەی وزەی کارەبای یەکێک لەکارگەکانی ئاوی خواردنەوە و لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێناوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی دەستپاکی، دوای ئەوەی دۆسییەکە خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بەدەستپاکی لەدادگای کەرکوک، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەمادەی 340 دەستگیرکراوە و دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بە دەستەبەری دارایی ( کەفالە ) ئازادکراون.