plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ هەینی، حەربی خاڵید بەسەرۆکی لیژنەی ئۆڵەمپی کەرکوک هەڵبژێردرایەوەو لەکۆی سێ ئەندانی لقەکەیش، کورد دووانیانی بەدەستهێنا.
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەپەیامێکی پیرۆزباییدا دەڵێت: لەو پڕۆسەیەدا کاندیدانی پێکهاتەی کورد، و لە نێو کوردیشدا کاندیدانی یەکێتیی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، و هەڤاڵێکیشمان بە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵمپی کەرکوک هەڵبژێردرا.
جێی ئاماژەیە پارتی بەهۆی کێشەی ناوخۆیی خۆیان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدەکەیان بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کرد