plus4
پێش ساڵێک
رێباز هاشم کارگێڕی مەڵبەندی حزبی شیوعی هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە کات ژمێر ٦ بەیانی ٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٣،هێزێکی تایبەت کە ئۆتۆمبیلی جام ڕەشیان پێبووە داویانەتە سەر ماڵەکەی عەلی سیاسی چالاكوانی سیاسی و بواری ئەنفال و جینۆساید پاش پشکنینی ماڵەکەی بەرەو جێیەکی نادیار رفاندویانە .
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو چالاکڤانە پێشبینی دەکرێت پەیوەندیی بە لێدوانێکییەوە هەبێت لەبارەی بەرپرسێکی شاری هەولێر کە لە چەند رۆژی رابردوو لە یەکێک لە کەناڵەکان قسەی لەبارەوە کردبوو. گوتبووی "ئەو کەسەی خاڵی منی ئەنفال کردووە کوڕەکەی ئێستا قایمقامی هەولێرە، بەڵام نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: نە سکاڵام لەسەر تۆمارکردووە نە سکاڵاشی لەسەر تۆمار دەکەم.