قةلا
PLUS4
پێش ساڵێک

لەقوتابخانەیەکی ئەهلی عەنکاوەی شاری هەولێر، زیاتر لە ساڵێک بوە مامۆستایەک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچە خوێندکارێکی تەمەن حەوت ساڵ.

 

منداڵەکە لەباوکێکی ئەڵمانی و دایکێکی مەغربییە کە بەمەبەستی کارکردن لەهەولێر نیشتەجێن و کچەکەیان خستووەتە بەر خوێندن لەقوتابخانەیەکی عەنکاوە کە خوێندن تێیدا بەزمانی فەرەنسییە.

 

ئەو مامۆستایەشی تۆمەتبارەو ئێستا دەستگیرکراوە، سورییە و خەڵکی دیمەشقە و وانەی وەرزشی وتووەتەوە.

 

لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و گومانەکرێت دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر زۆربەی خوێندکارەکانی.