باريزةر
PLUS4
پێش ٢ ساڵ

شەوی رابردوو لە شاری هەولێر (محەمەد یابە سۆفی) تەمەن 52 ساڵ کە پیشەی "پارێزەری راوێژکارە" لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە و دواتریش سەری تاشراوە.

 

پارێزەرەکە بە میدیاکان راگەیاند "دۆسیەی جیابونەوەی ژن و مێردێکی لابووە، لەلایەن پیاوەکە بانگهێشت کراوە بۆ ماڵێک و چوار کەس دەستیان بەستووەتەوە و ئەشکەنجەیان داوە، دواتریش لوتیان شکاندووە و سەریان تاشیوە و ئازادیانکردووە".

 

لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە دووەم حاڵەتی سەر تاشینە کە لەشاری هەولێر لەلایەن کەسانی دەرچوو لەیاساوە ئەنجام دەدرێت.