بەرپرسانی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

راگەیاندنی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2ی ئەمشەو پارێزگار و بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک لەرێگەی "بەرنامەی پەیوەندی ڤیدیۆیی زووم" کۆبونەتەوە بۆ قسەکردن لەسەر رەوشی کەرکوک و مەترسیی لافاو لەسەر گوندی پەنجاعەلی.

 

بەپێی ئەو وێنانەی نوسینگەی رۆژنامەوانییەکەی راکان جبوری بڵاویکردووەتەوە، پارێزگار دشداشەی لەبەرە و لەماڵەوەیە، بەشێکی بەرپرسەکانی دیکەش تاقی تراکسۆتیان لەبەردایە.

 

لەراگەیاندراوەکەدا دەڵێت" بەڕێوەبەری ئاوەڕۆ و فریاکەوتنی کەرکوک و یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیس راسپێردران لەپەنجاعەلی ئامادەییان هەبێت"

 

ئەمە لەکاتێکدایە پارێزگاری زۆربەی شارەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە بۆ ئاگاداربون لەهاوڵاتیان، لەسەر ئەرکەکانیان یا لەسەر شەقام و ئەو ناوچانەن مەترسی لافاویان لەسەرە.