
plus4
پێش ٢ ساڵ
نزیک ناحیەی تازەخورماتوو لەسەر رێگەی کەرکوک - بەغدا، گەنجێکی کوردی دانشتووی ناوچەی حەفتەغار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی، گیانی لەدەستدا.
محەمەد ئەڵماس پەیامنێری plus4 لەداقوق رایگەیاند: روداوەکە پێش بەربانگ رویداوە، کاتێک ئیبراهیم عەبدولستار جوامێری تەمەن 20 ساڵ لەرێگە بوە لەکەرکوکەوە بۆ داقوق.
وتیشی، ئیبراهیم بەنیازی تاقیکردنەوەی دەرەکی بوو، بۆیە رۆژانە دەچوە کەرکوک تاوەکو وانەکانی لای مامۆستای تایبەت بخوێنێت.
ناوبراو برازای ( نوح جوامێر ) دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای خورماتووە.