زانا
زانا نەبەز
پێش ساڵێک

ریفراندۆمی سەربەخۆی و ئابووری سەربەخۆ ماڵی کوردیان لەم قەوارە جوانە وێرانکرد کە بەخوێنی هەزاران شەهید هاتە دروستبوون.

 

هەموو کورد و کوردستان بەوە رازیبوون دڵخۆش بوون کە ببنە خاوەن وڵات و سەربەخۆ ببن دروستکردنی دەوڵەتیش خەونی لەمێژینەی تاکەکانمانن بەڵام کاتو ساتەکان ئەوە دیاری دەکەن، ئێمە لە ۲٠۱۷ لەو پەڕی بەهێزیدا بووین پێشمەرگەی کوردستان هەتا حەمرینی لەژێر دەستدا بوو، بەڵام ریفراندۆمێک تەواوی ئە دەستکەوتانەی کردە قوربانی و قەوارەکەی بچوک کردەوە، زیاتر لە سەدا ٥٠ی خاکی بەخوێن وەرگیراویان کردە ژێر دەستی دووژمنەوە، ئەمەش بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیەک، کە دەیانەوێت بەو سەرکێشیانەیانەوە لەسەر حسابی خەڵکی بەش مەینەت و کەسوکاری شەهیدان ناویان بکەنە کتێبی کینسەوە.

 

 خۆ بڕیاری ئابووری سەربەخۆش بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەڵایەکی دیکە بوو بۆسەر خەڵکی ئەم هەرێمە، بەڵام ئێستا دەرئەنجامەکەی دەبینین، لەو دەمەوەی ئابووری سەربەخۆ هەیە، خەڵکی ئەم هەرێمە مووچەیەکی تێرو پڕی بێ لێبڕێنی نەخستۆتە باخەڵییەوە یان گەر کردبێتی ئەوە لەکۆی ۱۲ مانگی ساڵ لانی کەم دوومانگی ئاودیو کراوە.

 

خەڵکی هەرێمیش بەوە قەڵسن کە قوتیان لەژێر دەستی بەغدا بێت عەرەب مووچەیان پێبدات بەڵام هەڵپە هەڵپی ئێوە بۆ داهاتی نەوت و گرێبەستی نێو سەدەیتان حوکمڕانی کوردی لای تاک بەتاک کرد بە قەقنەس، ئێستاش کە هیچتان لە هیچا نەماوە دەڵێن ئەوانەی ناوەستن لەگەڵمان با شانازی بە دەستکەوتەکانمانەوە نەکەن،!

 

کامە دەستکەوت دۆڕاندنی هەموو کەیس و مەلەفەکان لە دادگا ناوخۆی و جیهانییەکان، هەموو کارتەکانتان بەسووتان دا ئەمجارە واز لەقسەی زل بێنن و لەگەڵ بەغدا رێک بکەون لە پێناوی میلەت هەرچەنە میلەت بەلاتانەوە گرنگ نییە، دۆستەکانی دوێنی قوڕیان بۆ گرتنەوە.