بارتى
PLUS4
پێش ٢ ساڵ

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 20-3-2023، پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە لەنێو شاری یاریی باباگوڕگوڕ ئاهەنگ بگێڕێت و شاخەوان عەبدوڵایش ئاگرەکە هەڵدەکات.

 

پێشتر چەند جارێک بەرپرسانی لقی سێی پارتی لەرێگەی میدیاکانی خۆیانەوە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە کە ئاهەنگ لەکەرکوک ناگێڕن.

 

سەرچاوەیەک لەنێو ئەو حزبە بە plus4ی راگەیاند: ئاهەنگەکەی ئەمڕۆی پارتی لەکەرکوک لەلایەن شاخەوان عەبدوڵا رێکدەخرێت و ناوبراویش پابەندی بڕیارەکانی کەمال کەرکوکی نابێت کە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی ئەو حزبەیە.

 

هاوکات یەکێتی و حزبە کوردستانییەکانی دیکەی کەرکوک ( جگە لە کۆمەڵی دادگەری ) لەسەر قەڵای شارەکە ئاگری نەورۆز دەکەنەوەو پەیامێکی هاوبەش دەخوێننەوە.