perlaman
plus4
پێش 3 ساڵ

ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەئەنجومەنی نوێنەران بە ماڵپەڕی سۆمەریەی راگەیاندووە، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بڕیارماندا بە بایكۆتكردنی دانیشتنەكەی رۆژی شەممە ئەگەر هاتوو كورد سوربێت لەسەر كاندیدكردنی ئەو كەسایەتیانەی قسەی زۆریان لەسەرە.

 

وتیشی، لەرێگەی دەنگدان بە كەسانێك نەتوانێت خزمەتی عێراق بكات، هەرگیز بەشداری لە خاپوركردنی عێراق ناكەین.

 

هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدڕ و پارتی و سوننەكان هەوڵدەدەن رێژەی یاسایی دانیشتنەكەی سبەی شەممە تەواوبكرێت تاوەكو رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.

 

هەرچی یەكێتی و چوارچێوەی هەمەهەنگیە دەیانەوێت دیاریكردنی پۆستەكان بە رێككەوتن و سازان ئەنجام بدرێت، كاندیدیشیان بەرهەم ساڵحە.

 

هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەیەوێت لەرێگەی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانەوە رێژەی یاسایی تەواو بكەن بەڵام ئەوان تێبینیان لەسەر كاندیدەكەی پارتی هەیە بۆ سەرۆك كۆمار و بەشێكی زۆریان بایكۆتی دانیشتنەكەیان راگەیاند.