اسؤ
PLUS4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند، لە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

بە بۆنەی رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی کوردستانییان بە گشتی، و کوردانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەت دەکەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە نەتەوەییە ببێتە مایەی خێر و سەرفرازی بۆ میللەتەکەمان.

 

ئەڵبەتە هەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی هەیە شانازی بە کولتور و شوناس و کەلەپوری خۆیەوە بکات، ئێمەیش وەکو سەرجەم نەتەوەکانی دونیا، مافی خۆمانە کە شانازی بە بۆنەو یادە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خۆمانەوە بکەین و بە زیندووێتی بیانهێڵینەوە.

 

کوردیش کە نەتەوەیەکی دێرین و زیندووی ناوچەکەیە و بەشێکی گرینگ و کاریگەریشە لە دەوڵەتی عیراقی فیدڕاڵ، بە پێی دەستوور و یاسا مافی خۆیەتی مومارەسەی بۆنە و یادە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خۆی بکات.

 

دووبارە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی لە تەواوی کوردستانییان پیرۆز بێت

 

ئاسۆ مامەند

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان