
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچون دەرکەوتووە ژمارەی نەخۆشی راستەقینە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک لەگەڵ لیستی ناوی نەخۆشەکان جیاوازی تێدایە.. فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لەدەستەی دەستپاکی دەڵێت: ناوی وەهمیان لەلیستی نەخۆشەکاندا نوسیوە تەنها بۆ ئەوەی پارەی خواردنەکەیان بدزن کە ئەوەش بەهەدەردانی سامانی گشتی دەوڵەتە.
بەپێی راگەیاندراوێکی فەرمانگەکە، بەرپرسی ئێستا و پێشوی ئیعاشەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک دەستگیرکراون کە بە رەزامەندی ئەوان ساختەکاری لەلیستی ناوی نەخۆشەکاندا کراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدرێت، ئەو لیستانەی بەدواداچونی بۆ کراوە لە 1 ی تشرینی دووەمی 2022 تاوەکو 19ی شوباتی 2023 یە و هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون بە ماددەی 340 لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکراون کە ( دزینە ).