perlaman
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

پارتی لە رێگەی كۆمپانیای كارەوە بڕی 150 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی دەنگی ئەندامە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەران تەرخاندەكات.

 

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی موراقب عیراقی رێبەر ئەحمەد بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتووەتە بەغداد و لەرێگەی كۆمپانیای كارەوە هەوڵی كڕینی دەنگی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەدات كە وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو دەنگدان بۆ ئەو پرسە لە پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت، ئەم هەوڵانەی پارتی لە كاتێكدایە موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەكات لە ئەگەری بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە پرسی سەرۆك كۆمار، ئەم هەڕەشانەی سەدر لە كاتێكدایە چوارچێوەی هەماهەنگی  سورە لەسەر دەنگدان بە بەربژێرەكەی یەكێتی كە بەرهەم ساڵحە، بۆ ئەو مەبەستەیش داوا دەكرێت كورد بەرێككەوتن لەنێوان خۆیاندا یەك كاندیدیان هەبێت بەپێچەوانەشەوە ئەوان پێشنیازی دواخستنی دانیشتنەكە دەكەن.