قرى داقوق
PLUS4
پێش ساڵێک

سەیید سەعد کاکەیی موختاری گوندی سەید عەباس لە باشوری داقوق لەنامەیەکدا بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە و هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق داوا دەکات قەدەغەی هاتووچۆی شەوان لەسەر گوندەکان هەڵگیرێت کە زیاتر لە چوار ساڵە بەسەریاندا سەپێندراوە.

 

موختارەکە لەنامەکەیدا دەڵێت: زیاتر لە 60 گوندی قەزاکە کە نیوەی کاکەیی نشینن، ناتوانن لە خۆرئاوابونەوە تا رۆژهەڵدێت هیچ هاتووچۆیەک بکەن تەنانەت بۆ گواستنەوەی نەخۆش و ناشتنی مردووانیش.

 

داوا دەکات بە داوی ئینسانییەوە ئەو رێوشوێنە ئەمنییە لەسەریان هەڵبگیرێت.