PLUS4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بەفەرمانێکی کارگێڕی لیژنەیەکی باڵای بەسەرۆکایەتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک پێکهێنا بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ داگیرکردنی زەوی جوتیارانی کورد و خانوی گوندە کوردییەکان.
بەشار ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەنفیذ لەوەزارەتی داد، بەفەرمانێکی کارگێڕی بڕیارە نایاساییەکەی راکان جبوری هەڵدەوەشێنێتەوەو دەڵێت: " جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا کاری فەرمانگەی تەنفیذە و هەر کەسێکی تر بەو کارە هەڵسێت پێچەوانەی یاسایە و دەدرێتە دادگا."