PLUS4
پێش ساڵێک
هێزە سەربازییەکانی عیراق، جوتیارانی کورد و تورکمانیان لە گوندی تۆپزاوا ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت زەویەکانیان چۆڵ بکەن.
بەپێی راگەیاندراوێکی مەڵبەندی رۆژهەڵاتی کەرکوکی یەکێتی، ئاڤێستا شێخ محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندەکە لەمیانی سەردانیکردنی گوندی تۆپزاوا رایگەیاندوە: ئەم هەڵوێستەی هێزە سەربازییەکانی عێراق پێچەوانەی یاسایە و جێگەی قبوڵکردن نییە.
بڕیاریشدراوە، لیژنەیەک پێکبهێنرێت و سەردانی بەغدا بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.