بارةگاى پارتي
PLUS4
پێش ساڵێک

لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان لەراگەیاندراوێکدا دەڵێت: ئه‌مرۆ پاش نیوه‌رۆ له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی تێكده‌ر و گیره‌شێوێن و دژی دیموكراسیه‌ت و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ، باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چوار ـی سه‌ر به‌ لق مان له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی سوتێندرا كه‌ ئه‌م بینایه‌ دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ لایه‌ن هیزه‌ داگیر كه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌را گیرابوو.

 

دەشڵێت، ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی دژه‌ دیموكراسیه‌ و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ی له‌ پشت ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆكه‌وه‌ن ، چاویان به‌ ئالای پارتی و شكۆمه‌ندی رێبازی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌یه‌ ناتوانیت رێگر بێت له‌ شكۆ و گه‌وره‌یی پارتی و رێبازی بارزانی و كه‌ركوكیه‌ چاونه‌ترسه‌ خۆڕاگره‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رده‌می تاكره‌وی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و شۆڤێنیزم به‌سه‌ر چوه‌و ئازادی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو ماڵی هه‌موان .

 

پارتی، به‌رپرسیارێتی سوتاندنی بارەگاکەی دەخاتە سه‌ر شانی ئیداره‌ی كه‌ركوكه و داوا دەکات به‌ زوترین كات ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ ترسۆكانه‌یه‌ راده‌ستی یاسا بكرێت.