سالار مەحمود
پێش ٢ ساڵ
"بێ رێزی بە نەورۆز بێ رێزییە بەمێژووی نەتەوەی کورد"
کورد خاوەن جەژنی نەورۆزە وەک چۆن مێژووی مادەکان لەکورد جیا ناکرێتەوە نەرۆزیش جەژنی مێژوویی کوردە.
لەناو دڵ و دەروونی ھەر تاکێکی کورددا پێگەو جێگەی گەرمی گرتوە.
نەورۆز لەناو دڵ و دەروونی کوردە پێش ھەموو نەتەوەکانی ناوچەکە!
مەلا عەبدوالکەریمی مودەریس وتویەتی:
نەرۆز، جەژنێکی ناسراوی سەردەمی ئیسلام و پێش ئیسلامە، هیچ دژایەتیەکی لەگەڵ ئاینی موسوڵمانان نیە. جەژنی نەورۆز دروشمێک نیە بۆ فەساد، بەڵکو جەژنی بەهار و شادی کوردە.
مەلای گەورەی کۆیەش لە ساڵی ١٩٣٨ لەبەردەرکی سەرای کۆیە گوتاری داوەو بە شانازیەوە باسی نەورۆزی کردوە وەک جەژنی نەتەوەیی کوردو سەرەتای ساڵی کوردی.
نەورۆز جەژنی ھاوبەشی زۆرینەی نەتەوەکانی ناوچەی ژێر رکێفی دەسەڵاتی مادەکانە.
پەیوەندی کورد بە نەرۆزەوە پەیوەندیەکی مێژوویی و رۆحیە.
با لەوە گەڕێین ئەفسانەی زوحاک و کاوە چۆن بوەو چیە.
ئەفسانە ھەر ئەفسانەیە، بەڵام ئەوەی راستیە کورد نەتەوەی لە پێشینەیە ئاھەنگی بۆ سەرەتای ساڵ و یەکەم رۆژی بەھار گێڕاوەو ئەدەبیاتی تەژیە لەو رۆژو بۆنەو یادە.
بێ رێزی بە نەورۆز بێ رێزییە بەمێژووی نەتەوەی کورد.