PLUS4
پێش ساڵێک
ئاسۆ رۆستەم یاریزانە کوردەکەی ریزی هەڵبژاردەی عێراق، یانەی سالمییەی کوەیتی بەجێهێشت و داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی دەکات.
کەناڵی کاسی قەتەڕی بڵاویکردووەتەوە، ئاسۆ رۆستم لەکاتێکدا یانەکەی بەجێهێشتووە کە کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ روبەڕوبونەوەی هەردوو یانەی سالمیەو کوەیت لەجامی میری کوەیت.
کەناڵ و ماڵپەڕە عێراقییەکان هۆکارەکەیان بۆ پێنەدانی شایستە داراییەکانی دەگەڕێننەوە کە یانەکە بەرانبەر ئاسۆ رۆستەم پابەندی نەبووە.
پێشتریش یانەی کوەیت بۆندەکەی شێرکۆ کەریمی بەرەزامەندی هەردوولا هەڵوەشاندەوە بەهۆی بەشداریکردنی لەجامی کەنداو و پابەندنەبونی بە یانەکەیەوە.