PLUS4
پێش ساڵێک
شەوی رابردوو، هێزێکی هەواڵگری لەنێو نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک دوو کرێکاری دەستگیرکردووە کە زانیاریان لەسەر هەبوە گوایە لەکردەوەیەکی تیرۆرستی تێوەگلابێتن.
بەڵام ئەمڕۆ دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، یەکێک لەدەستگیرکراوەکان ئازادکراوەو تەنها یەکێکیان لە لێکۆڵینەوەدا ماوەتەوە.
پێشتر لەچەند پەیجێکی فەیسبوک وا بڵاوکرایەوە گوایە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر چەک و دەمانچەدا، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، ئەو زانیاریانە دوورن لەراستییەوەو دەستگیرکردنیان لەسەر بنەمای هەواڵدەری نهێنی ( مخبر السري ) بوە.