سوهاد خانەقینی
پێش ساڵێک
من سهاد داود کە بە سوهاد خانەقینی ناسراوم لەکاتی ئەنفالەکاندا فەرماندەی کەرتی تیپی تایبەت بوم، دوای شەڕەکانی قەرەداخ و گەرمیان بە بڕیاری مەڵبەند کە کاک قادری حاجی عەلی بەرپرسی بوو، شێخ جەعفەر بەرپرسی سەربازی بوو، كاك عومەر فەتاح بەرپرسی سیاسی بوو، هێزەکان لەقۆپی قەرەداخ کۆبوینەوە بەنیازی کشانەوە بەرەو سنوور، دوای دابەشکردنی هێزەکە بۆ چەند رەتڵێک بریاری بەرێکەوتن درا.
من بڕیاری مانەوەم دابوو، بە کاک قادرم راگەیاند کەئەمێنمەوە، وەک مەفرەزەی پارتیزان، هەتا بەپێکەنینەوە وتی خۆ تەسلیم نابیتەوە، ئەو ئەیزانی کە من بەهیچ شێوەیک ناتوانم ئەوە بکەم، چونکە بڕیاری کوشتنم هەبو لە حکومەتی عیراقەوە، سەد دیناری ئەوکاتەی دامێ و لە سەر پارچە كاغەزێك ناوی سێ ئامر سریەی جاش و موستەشارێکی نووسی و وتی لەکاتی پێویست پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ هاوکاری، ئەوە ئەو لیستەیە کە کاک رەزاق بەهەڵە لێی گەیشتوە.
مەفرەزەکەمان بریتیبوو لە ماجد فەیلی کە ئەویش فەرماندەی کەرت بوو، پ-م بەرزان، پ م فوئاد، پ م رەزاق شەریف و بەندە، لە بیرم نایەت کامیان پرسیاری کاغەزەکەی کرد؟
لە وەڵامدا وتم هیچ نیە ناوی کۆمەڵێك خۆفرۆشن.
من لێرەوە ناچمە ناو وردەکاری ئەو کاتە، چیمان کرد چیمان بەسەرهات و چۆن ژیاین، بەڵام رۆژ بەرۆژ قورس و قورستر ئەبوو لەبەر بێ ئازوقەیی و خواردن.
لەگەڵ ماجد رامان گۆڕیەوە، گەیشتینە ئەوەی بەرەو شار بڕۆین بۆ دروستکردنی پەیوەندیی، ئەگەر سەرکەوتوو بووین ئەوە باشەو ئەگەریش نا ئەوا هەوڵ ئەدەین بگەڕێینەوە لای هاوڕێیانمان.
کۆبونەوەیەکمان سازکرد.. من پرسیاری ئەوەم لێکردن ئایا کەستان بەتەمای مانەوەن لەشار؟؟؟
هەموو وەڵامیان نەخێر بوو، روم کردە کاک رەزاق و پێموت پێمباشە تۆ بمێنیتەوە، تۆ خوێنكاری زانکۆ بوویت و بگەڕێوە سەر خوێندن، ئێوە خێزانێکی بە ئیمکانیەتن، ئەمڕۆ بەپارە هەمو شتێک ئەکرێت، ماجد فەیلی و زایەر و برادەران هاوڕابوون لەگەڵ بۆچوونەكەم بەهەمومان قەناعەتمان پێکردو ئەم پەیامەمان نارد بۆ خێزانەکەیان، دایکی رەزاق (بەرەحمەت بێت) هات ودوای گفتوگۆ ئەوانیش پێان باشبوو، ئێمەش ئیشوکاری خۆمان لە رێی برادەرێکی حزبی دیمکرات کە زۆر خۆشەویستم بوو، بەناوی (پەروێز) ئێستا نیشتەجێی وڵاتی سویدە، جێبەجێکرد و بەئۆتۆمبێلی حزبی دیموكرات بەرەو قەندیلی بردین، ئیتر نازانم دوای ئێمە کاک رەزاق کەمینی بۆ ئەحمەد رازی دانا بێت!!!؟؟؟؟