حليب اطفال
PLUS4
پێش ساڵێک

لە کەرکوک، ریکلامکردن بۆ شیری قوتوو بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و تەنانەت لەمۆڵەکانیشدا دەبێت لەدوا خانەی پشتەوە بێت.

بەرپرسێکی چاودێری تەندروستی لەتەندروستی کەرکوک لەمیانی بەرنامەیەکدا کە plus4 وەک سەرچاوە وەریگرتووە، هۆکاری قەدەغەکردنی ریکلام بۆ شیری قوتوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت " هەڵمەتێکە بۆ پشتگیری لە شیری دایک کە لەهەموو رویەکەوە بۆ منداڵەکەی تەندروستە."

دەشڵێت، هەر کەسایەتییەک کوڕ بێت یا کچ بەناوی ریکلامەوە بانگەشە بۆ هەر شیرێکی قوتوو بکات، رێوشوێن لەدژی دەگیرێتەبەر.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی، هەموو مۆڵەکان ئاگادارکراونەتەوە شیری قوتوو لەگۆشەیەکی پشتەوە مەوادەکانی تر دابنێن و نابێت زەق بێت، بەپێچەوانەوە تووشی لێپێچینەوە دەبن.