ناله سوبةر
plus4
پێش ساڵێک

بۆ یەکەم جار خێزانەکەی نالە سوپەر هۆکاری دەستگیرکردن و سزادانی ئاشکرا دەکەن و دەڵێن: بە تاوانی تەزویرکردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلێک کە دوو ساڵە لای نەماوە دەستگیرکراوەو سزای پێنج ساڵ و مانگێک زیندانی دراوە.

خوناو عوسمان و سوپەر جەلال بەگ دەرگەڵەیی دایک و باوکی نالە سوپەر لەراگەیاندراوێکدا دەڵێن: دوای حەوت مانگ و بێسەرو شوێن کردنی بۆ نزیکەی مانگێک بێ لێپیچینەوە، تاوانێک دراوەتە پاڵ کچەکەمان کە تەزویرکردنی سەنەوی ئۆتۆمبێلێکە کە دەستی تێیدا نەبوە.

دەشڵێن، ئەوەی رۆژێک ئەلف و بێی یاسای خوێندبێ دەزانێ سەرلەبەری ئەو بڕیارە نادادی و ناهەقیە بەرامبەرت کراوە بەتایبەت کە بە یەکەمین جەلسەو بە بێ بەڵگەش بوە.. ئەو بڕیارە پەڵەیەکی رەشی دیکەی نا بە ناوچاوانی دادگا.