ئاريز
ئارێز عەبدوڵا
پێش ساڵێک

پێم خۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئيستا و پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە تايبەت و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم:

 

لە گەرمەی ئەنفالەکان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانيش هەميشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئيستا نيگەرانم و هەست بە مەترسی گەورەی دەرەکی و بێباکيەکی گەمژانەی ناوخۆيی دەکەم.

 

ئومێد نەبڕاوە، بەڵام ئاسۆ بەلێلی دەبينم. ئەرکی نيشتيمانی و نەتەوەيی ديالۆگ و هاوهەڵوێستی و هاوکاريمان بەسەردا دەسەپێنن.

 

هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتيەکان نەك لە بەرژەوەندیی ئێمە نين، بگرە زۆر دژ و دژواريشن.