خەبات نەجمەدین
پێش ساڵێک
ٸەگەر چی لەمێژە پارتی بەوە ناسراوە کە حزبێکی تاکڕەوی خۆسەپێنەو دژی فرەڕەنگی و فرەدەنگیە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی. ھەروەک فەزای ٸازادیی لە کاری ڕێکخراوەیی و چالاکییە مرۆییەکان و ڕاگەیاندنیش زۆر بەرتەسککردۆتەوە. بەڵام ٸەوەی جێگەی مەترسیە ماوەی چەند ساڵێکە پارتی توشی غروری زۆرینە بووە بەجۆرێک لەٸێستادا دەیەوێت ٸەو سیستمی تاکڕەوییە لە سنوری ھەولێرو دھۆک بگوازێتەوە بۆ سنوری سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە.
ٸەڵبەت پێشتر ڕون و ٸاشکرا بوو پارتی ھیچ حزبێکی کوردستانی نەدەخوێندەوە لە سنوری ھەولێرو دھۆک بەڵکو بەعەقڵیەتی ھێزو دەستگیرکردن و سڕینەوەمەمەڵەی لەگەڵ دەکردن بەڵام ٸێستا لەدژی یەکێتی پەنای بۆ گەمارۆدان و سزای ٸابوری و ٸاوەدانی و و تەنانەت تەندروستیش بردووە لە زۆنی فرە ڕەنگ و فرەدەنگەکانی کوردستان.
(ٸەو زۆنەی کە بە عەقڵیەتی سەرۆک مام جەلال دیموکراسی ڕێژکراوەو ھەتا یەکێتیش مابێت ھەروا دەمێنێتەوە)
تموحی پاوەنخوازی و قۆرخکاری پارتی بۆ سنوری سلێمانی شتێکی تازە نیە پارتی چەند ساڵێکە ٸاواتی بۆ دەخوازێت بەڵام بەڕێگەی دەنگدان و دیموکراسی لەسەرجەم ھەڵبژاردنەکاندا شکستی ھێناوە ٸێستا دەیەوێت بەڕێگەی سزای ٸابوری و ٸیرھابی فکری ھەژمونی خۆی بەسەر زۆنی فرەحزبیەکان بسەپێنێت.
لە بەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی مامەڵەیەکی زۆر ژیرانەی لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە بەجۆرێک پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خستۆتە پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان ٸەگەرنا دەمێک بوو دەیتوانی بۆ بەٸستۆپکردنی مانۆڕە ملھوڕییەکانی پارتی کارتە جۆراو جۆرەکان بەکاربھێنێت.
پارتی ماوەیەکی زۆرە ھەردوو پۆستی سەرۆکی ھەرێم و حکومەتی لەژێر دەستە بە جۆرێک دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم و حکومەتیان بۆ خۆیان قۆرخکردووە زۆرینەی حزب ولایەنە کوردستانییەکان درکیان بەوە کردووە, پارتی نەیتوانیوە لەڕێگەی ٸەو پۆستانەوە خزمەت بەخەڵکی کوردستان بکەن بەڵکو بە پێچەوانەوە خەڵکی کوردستانیان ڕووبەڕووی دەیان قەیرانی نیوموچەو ڕوبعە موچە کردووە ھەروەک نەیانتوانیوە پەیوەندییە دەرەکییەکان لەخزمەت کوردستان بێت بەڵکو لە ڕوانگەی تەسکی حزبییەوە بەشێوەیەکی نھێنی مامەڵەیان لەگەڵ وڵاتانی ھەرێمی و حزبە عێراقییەکانکردووە کە دواجار گوندو دێھات و خەڵکی سڤیل باجەکەیداوە, بۆیە کۆبونەوەکەی دوکان ٸاشکرایکرد کە ویستی حزبە کوردستانییەکان بەدەر لەپارتی ٸەوەیە چۆن بتوانن کوردستان ڕزگار بکەن لە سیستمی تاکڕەوی و سزا ٸابوریی و سیاسییەکانی پارتی بۆ ٸەو مەبەستە ڕێککەوتن کە بەرەیەکی کوردستانی یاخود ٸەنجومەنێکی باڵای سیاسی دروست بکەن کە نوێنەری سەرجەم حزبەکانی تێدا بێت و چیتر لەڕێگەی ٸەم بەرەیەوە مافە یاسایی و دەستورییەکانی کوردستان بپارێزرێت .