plus4
پێش ساڵێک
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماڵپەڕی مۆنیتۆر:
- ئەو ژنەی تورکیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ دەستگیریکرد بەناوی ( ئەحلام بەشیر ) خێزانەکەی هەمویان سەر بە گروپی تیرۆرستی داعشن.
- سێ برای ژنەکە لەریزی داعش کوژراون، دووانیان لەرقە و منبج، سێیەمیان لەعێراق.
- برایەکی ژنەکە، فەرماندەی گروپێکی ئۆپزسیۆنە لەعەفرین کە تورکیا پاڵپشتی دەکات.
- ئەحلام بەشیری پێشتر لەریزی داعش بوەو لەگەڵ سێ چەکداری گروپەکەدا هاوسەرگیری کردووە.
- هیچ پەیوەندییەکمان بەتەقینەوەکەوە نییەو پەیڕەوی ئەو سیاسەتەش ناکەین.