خلةفان
plus4
پێش ساڵێک

تادێت رێژەی خڵەفان لەزیادبوندایە، بەپێی راپۆرتێكی cnbcی ئەمریكی تەنها ساڵی 2020 رێژەی خڵەفان گەیشتووەتە 54ملیۆن كەس لەجیهاندا.

 

 

بۆ روبەڕوبونەوەی خڵەفان و نەخۆشییەكانی لەبیرچونەوە، پێویستە هەموو كەسێك یەكەی مێشكی بپارێزێت كە بۆ ئەو مەبەستە حەوت رێگا دیاریكراون:
 
1/ پێویستە نەهێڵێت فشاری خوێن بەرزبێتەوە كە دواجار دڵ لاواز دەكات و یەكێكە لەهۆكارەكانی جەڵتەی مێشك.
هەروەك پێویستە هەموو چوار ساڵ جارێك پشكنینی چەوری خوێن كۆلیسترۆل بكەیت تاوەكو رێگا نەدەی زۆربێت.

 

2/ شەكری خوێن بە سوتەمەنی سەرەكی مێشك دادەنرێت، كەمبونەوەی رێژەكەی لەلەشدا دەبێتە هۆی لاوازی ووزە، بەرزبونەوەشی هۆكارێكە بۆ پیربونی پێشوەختە و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن.

 

 
3/ خەوی باش.
رێكخستنی كاتەكانی خەوتن، گوێگرتن لە میوزگی هێمن پێش خەوتن و خۆ دانە بەر خۆر.

 

 
4/ رێكخستنی خواردنی تەندروست.
بۆ روبەڕوبونەوەی خڵەفان، پێویستە ئەم خواردنانە بەزۆری بخورێت: ماسی چەور وەك سەلەمون، ئەفەكادۆ، چەرەزات، سەوزەو جەرجیرو بروكلی.

 

5/ وازهێنان لەجگەرە كێشان كە بەهۆی بونی 7 هەزار ماددەی كیمیاویی تێیدا، حاڵەتەكانی لەبیرچونەوەو شێرپەنجە زیاد دەكات.

 

 
6/ پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.
پێویستە ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروی 55 ساڵە بەشداری لە كۆڕو كۆبونەوە كۆمەڵایەتییەكان بكەن، خێرو سەدەقە بكەن.

 

7/ خوێندن و گەڕان بەدوای زانیاری و خۆسەرقاڵكردن بەو بابەتانەی چارەسەریان دەوێت، هۆكارێكە بۆ بەهێزكردنی مێشك.