تربية كركوك
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاگاداری کارگێڕی قوتابخانەکان دەکەینەوە کە وەزارەتی پەروەردەی ئیتحادی بڕیاریدا :

۱ـ کە ( ٥ نمرە ) ی قەرار بدرێتە هەر قوتابیەکی کەوتو لە خولی دووەم ی تاقیکردنەوەکانی (کۆرسات ) ، وە ئەو ( ٥ نمرەیە ) دەخرێتە سەر نمرەی ئەنجامەکانی قوتابی کەوتو لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بۆ هەر کۆرسێک بەجیا ، واتا ( ٥ نمرە ) بۆسەر ئەنجامەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم ، وە ( ٥ نمرە ) ش ، بۆسەر ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی کۆرسی دووەم

۲ـ ئەگەر هەر قوتابیەک لە ( ۱٠ نمرەی قەرار ) بۆ هەر کۆرسێک کە پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو ، چەند نمرەیەکی مابێتەوە و سوودی لێنەبینیوە ، ئەوکات ئەو نمرانەش دەخرێتە سەر ئەم ( ٥ نمرەی ) قەرار و هەموو سوودی لێدەبینرێت و دەخرێتە سەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ هەردوو کۆرسەکە بەجیا