plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێر كۆبوەوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیران ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی بڵاوكردوەتەوە، لەكۆبونەوەكەدا هێرشەكەی سەر هەولێر بە دەستدرێژی بۆ سەر بنەماكانی دراوسێیەتی نێوان عێراق و ئێران لەقەڵەم دراوە و بە پێشلكاری قانونی و دابونەریتی نێودەوڵەتی وەسف دەكات.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا، حكومەتی عێراق لەڕێی كەناڵە دیبلۆماسییەكانەوە داوای رونكردنەوە لە لایەنی ئێرانی دەكات و چاوەڕۆیی هەڵوێستی سەركردایەتی سیاسی تارانە بۆ رەتكردنەوەی دەستدرێژییەكان.