نياز عه‌بدولآ
پێش ٢ ساڵ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر به دروشمی حیزبی وه‌ك "ناچه‌مین، خۆمان ناچه‌مێنین" دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان به دیدێكی حیزبی و دوور له تێگه‌یشتنی هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سیاسه‌ت ده‌كات، هاوكات خوێندنەوەی نییە بۆ ئەو مەترسییانەی لەسەر هەرێمی كوردستان هەن.
به درێژایی ساڵانی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌بووه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، جگه له بۆمبارانه‌كانی ده‌یان كه‌سی له پارته كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تیرۆركردووه.
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامبوو له ده‌ستێوه‌ردان و به‌هێزكردنی پێگه ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به قۆستنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی و پاشان ره‌زامه‌ندی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه بۆی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌كه‌وه.
له یه‌كێك له ساڵیاده‌كانی خومه‌ینی و "شۆڕشی ئیسلامی ئێران" نیچیرڤان بارزانی وتی: هه‌رێمی كوردستان خۆی به به‌شێك له شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌زانێت.
ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و سازشه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدراوه به دروشمی حیزبی و سیاسه‌تی به‌رته‌سكی حیزبی ئه‌مڕۆیان به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆیه‌ك كه ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ژموونی مه‌ترسی هێرش و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران دایه.
بۆیه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تێنه‌گه‌یشتن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تێنه‌گه‌یشتنی له‌وه‌ی له دونیادا رووده‌دات، به ته‌واوی كوردیان خستۆته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو.