aso
چاودێرێک
پێش ٢ ساڵ

لەگەڵ وەرگرتنی لێپرسراوێتی  مەڵبەندی دووی کەرکوک لە لایەن کاک ئاسۆ مامەندەوە، بواری رێکخراوەیی بە جۆرێک گەشەی کرد مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک، بووە نموونەی مەڵبەندەکان، و هەر زوو بەرنامەی ئاشتکردنەوەی حزب و جەماوەر دەستی پێکرد، و هەڵمەتی ماڵ بە ماڵ، و سەردانیکردنی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان، و کەمئەندامانی سەنگەر، و پێشمەرگە دێرینەکان، و ئاشت کردنەوەی ئەندام و کادرە زویرەکان دەستیان پێکرد، بە کورتییەکەی گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکان بووە پڕۆژەی کاری رێکخراوەیی لە کەرکوک.. هەروەها دانانی کەسی شیاو لە پۆستە حزبی و حکومییەکان، و هێنانە پێشەوەی گەنجان و ژنان بۆ نێو سێکتەرەکانی حزبی و حکومی، بەشێکی دیکە بوون لەو چاکسازی و هەوڵ و تەقەلایانەی کاک ئاسۆ مامەند کە بۆ یەکێتیی و کەرکوک ئەنجامی دا. تەنانەت جەماوەری یەکێتی بە جورێک گەشەی کرد، لە یادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا لە حوزەیرانی ٢٠١٢دا، زیاتر لە سەد و پەنجا هەزار لە ئەندام و لایەنگری یەکێتی، ئامادەی ئاهەنگی ساڵیادی حزبەکەیان بوون لە کەرکوک. 

لە پاڵ پڕۆسەکانی چاکسازی و بوژانەوەی رێکخراوەیی، کاک ئاسۆ مامەند بە دەستێک رووبەڕووی شاڵاوی تەعریب ئەبووەوە، و بە دەستەکەی دیکەشی هێرش و پەلامارەکانی داعشی بۆ سەر کەرکوک تێک ئەشکاند. بە وتەی فەرماندەکان ئەگەر رۆڵ و ئامادەیی کاک ئاسۆ مامەند نەبوایە لە بەرەکانی شەڕ، کەرکوک ئەکەوتە دەست داعش و  داگیر ئەکرا.