کوشتن
Plus4
berî 5 saet

لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک سێ منداڵ بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران


هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای دیالە تەقەیان لە داواکراوێک کردو بەهۆیەوە سێ منداڵ کوژران و پێنج منداڵی دیکەش برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە خاڵی پشکنینی سنوری ناحیەی داروسەلامی سەر بە پارێزگای دیالە، داواکراوێک نەوەستاوەو بەخێراییەکی زۆر بازگەکەی تێپەڕاندووە ، بۆیە هێزە ئەمینیەکان دوای کەوتوون.

دەشڵێت، هێزە ئەمینیەکان تەقەیان لە داواکراوەکە کردووە، بەڵام بەر کۆمەڵێک منداڵ کەوتووەو بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

دوای روداوەکەش وەزیری ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای ئەمنی پێکهێناو لەئێستاشدا ئەفسەرێک و 10 کارمەندی ئەمنی دەستبەسەرکراون.