قيادة عمليات
Plus4
berî 2 saet

سەبارەت بە قاچاخچێتی نەوت فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت


عەلی ئەنهیر ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، میوانداری هەریەکە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و ئاژانسەکانی هەواڵگری لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای دژە تیــ.ـــرۆرو دەستەی حــ..ـــەشدی شەعبی دەکەن  بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو بەڵگانەی باس لە بەقاچاخچێتی نەوت دەکەن لە جورف سەخڕ و کەرکوک و ناوچەکانی دیکە..

دەشڵێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە بە درۆن ڤیدیۆی بەقاچاخبردنی نەوتی لە جورف سەخڕ گرتووە پێش ئەوی بگاتە کەرکوک و بەسڕە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، رۆژانە 15 بۆ 25 بارهەڵگری 36 هەزار لیتری نەوتی قاچاخ هاتوچۆی کردووە.