خوێندن
plus4
berî 1 saet

ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێکرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق دەستیپێکرد.

سەرەتا بڕیاربوو لە 1ی تشرینی یەکەم دەوامی خوێندن دەستپێبکات، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەهۆی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ 4ی تشرینی یەکەم دواخرا، ئەوەش بەبۆنەی یادی" سەروەری" عێراق.

🔻ئامار و ئامارە سەرەکییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن:

🔸 زیاتر لە ١٢  ملیۆن خوێندکار گەڕانەوە بۆ قوتابخانە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق

🔸ئەمساڵ قوتابخانەکان پێشوازییان لە زیاتر لە یەک ملیۆن و  ٢٠٠  هەزار خوێندکاری نوێی پۆلی یەکی سەرەتایی کرد.

🔸بۆ ئەم ساڵی خوێندن،  ١٢٤ قوتابخانەی نوێ کەوتنە کار بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی نێو پۆلەکان