plus4
پێش ٢ ساڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ ی ئابی ٢٠٢٢ ، بەئامادەبونی جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و هەواڵگری و ئەفسەرانی هێزە سەربازییەکانی عێراق کۆبونەوە بە هەموو موختارەکانی سنوری ناحیەی لەیلان لەبارەگای ناحیە کراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی #plus4 کەوتووە، لەکۆبونەوەکەدا هێزە سەربازییەکان، پلانی پشکنینی گوندەکانی سنوری لەیلانیان خستووەتەڕوو.. وتوویانە " خەڵکی گوندەکان چەکەکەین و رێگا نادەین کەس چەکداربێت."
کۆبونەوەکەی ناحیەی لەیلان بۆ چەککردنی گوندە کوردنشینەکان دوای ئەوەدێت لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی گوندی بەیانلوو روبەڕوی چەکدارانی داعش بونەوە بەهۆیەوە گەنجێک کوژراو یەکێکیش برینداربوو.
دواتر لەنێوان (جەبەڵ بۆر) و (گوندی کەوەڵە) دوو گەنجی کورد رفێندران و تەرمی یەکێکیان کە پێشمەرگە بوو، بەکوژراوی دۆزرایەوە.
خەڵکی گوندەکانی قەرەحەسەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەردەوام چەکداری نەناسراو لەسنورەکە دەبینن.. لەکۆبونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆشدا، باس لەوەکراوە کە شەوی رابردوو ماتۆرسکیلە نەناسراوەکان لەگوندی تەرجل بینراونەتەوە.
بەشێک لەموختارەکان بەتوندی پلانەکەیان رەتکردووەتەوەو وتویانە " چەککردنی خەڵکی گونیەندەکان واتا رادەستکردنیانە بە داعش چونکە هێزە ئەمنییەکان توانای بەرگری و پاراستنی خەڵکیان نیە .