گولە هاوەن
plus4
berî 51 deqîqe

گولە هاوەنێک لە کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە و قوربانی هەیە

 

لەسنوری گوندی مەلحەی ناحیەی رەشاد ( باشوری کەرکوک )، گولە هاوەنێک کەوتووەتە خوارەوە بەهۆیەوە کچێک گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بۆ plus4؛ گولە هاوەنەکە لەدەشتایی گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە کە مەڕوماڵاتی خێزانی قوربانییەکەی لێبوە بەهۆیەوە کچێکیان گیانی لەدەستداوە تەمەنی ( 38 ساڵ ) بووە.

وتیشی؛ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی تەقاندنی گولە هاوەنەکە دەستیپێکردووە و هێشتا رون نەبوەتەوە گروپە چەکدارەکانی لەپشتەوەیە یاخود هێزە عێراقییەکان تەقاندوویانە و بەهەڵە لەو ناوچەیە کەوتووەتە خوارەوە.