Plus4
berî 3 saet
ئەو سێ ژنەی بۆ دزیکردن هاتنە کەرکوک دەستگیرکران
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی سێ ژنی راگەیاند کە کاریان دزی و گیرفان بڕین بووە .
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، هەفتەی رابردوو ئەو باندە کە لە سێ ژن پێکهاتوون هاتونەتە نێو شاری کەرکوکەوەو لە بازاڕی گەورە کاری دزی و گیرفان بڕینیان کردووە .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادیەوە خراونەتە ژێر چاودێریەوەو بەپێی پلانێکی تۆکمە و لەکاتی دزیکردندا هەرسێکیان دەستگیرکراون.




