Plus4
berî 48 deqîqe
درێژکردنەوەی خزمەتی کەسوکاری شەهید لەهەرێم کاری پێدەکرێت
بەپێی نوسراوێک کە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە؛ بڕگەی سێیەمی بڕیارێکی پێشوی خۆی هەموار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەو فەرمانبەرانەی کەس و کاری پلە یەک و دووی شەهیدانن، فەرمانبەرن لە هەرێمی کوردستان و شەهیدەکەیان سەر بە حکومەتی فیدڕالە واتا شەهیدانەی لە ( دامەزراوەی شەهیدانی عێراقە ) بەهەمان شێوە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی خزمەتی فەرمانبەری لە کاتی خانەنشینی.
پێشتر بڕیارەکە تەنها کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی دەگرتەوە.




