ئاوی بیر
plus4
berî 46 deqîqe

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەسەر بودجەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی قەزای چەمچەماڵ ١٨ بیر لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیاندا خراونەتە کار.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردوە، پرۆسەی کارا کردنی بیرەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاوەوە جێبەجێ کراوە.

شێوازی دابەشبونی بیرەکانیش بەمشێوەیەیە؛ سێ بیر لە یەکەی ئاوی کانی شەیتان، شەش بیر لە ناحیەی شۆڕش، هەشت بیر لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، لەگەڵ بیرێک لە ناحیەی شوان.

بەرێوەبەرایەتییەکە جەختیکردوەتەوە دوای کەوتکەکاری ئەو بیرانە،  لە سنوری هەرسێ ناحیەکەی قەزای چەمچەماڵ، تاڕادەیەکی بەش گرفتی کەمئاوی چارەسەر دەکرێت .