plus4
berî 1 saet
ئەحمەد رەمزی بۆ رەعد ساڵح: بەڵگەکانی تۆ بڕیارەکانی بەعسە
ئەحمەد رەمزی ئەندامی کوتلەی تورکمانی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بێ ناوهێنان وەڵامی رەعد ساڵح ئەندامی کوتلەی عەرەبی دەداتەوەو دەڵێت: ئێمە بەڵگەی تەواومان لەبەردەستدایە کە زەوی تورکمان، کورد و تەنانەت عەرەبیش دابەشەکرێت، ئەگەر ئەو بەڵگەیەی لەلای تۆیە دەیسەلمێنێت ئەم زەوییانە موڵکی دەوڵەتن، ئەوە بەڵگەکەت تەنها بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەی حزبی بەعسە.
دەشڵێت: لە کاتێکدا کار لەسەر ئەم زەویانە دەکرێت کە هێشتا یەکلانەبوەتەوە، چونکە ڕژێمی ئەو کاتە بە زۆر و بە ستەم دەستی بەسەر زەوییەکانی تورکمان، کورد و بەشێک لە عەرەبەکانیشدا گرتبوو.
ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەوان دژی دابەشکردنی زەوی نین بەسەر فەرمانبەراندا، بەڵام پێویستە لەسەر زەوی چۆڵ بێی و کێشە و ناکۆکییان لەسەر نەبێت، ئەمەش لەپێناو ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە داهاتوودا.




