Plus4
berî 36 deqîqe
هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک،
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.




