Plus4
berî 56 deqîqe
لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێورکردنەوەی گرژییەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی لە هەوڵەکانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە.




