Plus4
berî 40 deqîqe
زمانی كوردی لە پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵی پەروەردەی سوریا دەخوێندرێت
لە هەنگاوێكی گرنگدا بۆ جێگیركردنی مافە كلتورییەكان و لە ناویشیاندا مافی خوێندن بە زمانی دایك، زمانی كوردی بۆ یەكەمجار بە شێوەیەكی رەسمی و رێكخراو دەچێتە ناو پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانەكانی سوریاوە. بڕیارەكە پشتی بە مەرسومی ژمارە 13ی ساڵی 2026 بەستووە و بەپێی و رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە جێبەجێ دەكرێت، تیاشیدا زمانی كوردی وەك بابەتێكی ئارەزوومەندانه بەڕێژەی دوو وانە لە هەفتەیەكدا بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دیاری كراوە. مەرسومەكەش جەخت لەوە دەكاتەوە، كوردانی سوریا بەشێكی رەسەنی گەلی سوریان و ناسنامەی زمانییان بەشێكی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نیشتمانیی فرەیی سوریا




