مردن
Plus4
berî 1 saet

وردەکاری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستاکەی کەمپی مەخمور


لەنیوان قەزای مەخمور و کەمپی مەخمور؛ تەرمی مامۆستایەکی کەمپەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بە مردویی دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لەناوچەکە بە plus4ی راگەیاند: ئەو کەسەی بە مردووی دۆزراوەتەوە ( سەعید شکور ) مامۆستای سەرەتایی کەمپەکەیە.

وتیشی، قوربانییەکە پێشتر نەخۆشی دڵ و فشاری خوێنی هەبوەو پێدەچێت بەهۆی ئەو نەخۆشیانەوە گیانی لەدەستدابێت لەگەڵ ئەوەشدا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئەو سەرچاوەیە رەتیکردەوە قوربانییەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەمپەکە بوبێت.