برینداركردن
Plus4
berî 2 saet

کوڕی سەرۆک حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەولێر تەقەی لێکراو بریندارە

 
شەوی رابردوو (موکری کوڕی حسێن یەزدان پەنا) تەمەن 27 ساڵ لەکۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبونی هەولێر تەقەی لێکراوەو بەسەختی بریندار کراوە.

لەدوای روداوەکەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو لەژێر چاودێری چڕدایە، فیشەکەکە بەر سەری کەوتووە.
 
موکری کوڕە گەورەی حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستانە ( پاک ).

هێشتا دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەی روداوەکەوە نەخستوەتەڕوو.